Psalms 14:1-3

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1گێل
لە عیبری مەبەستی لە کەسی بەدڕەوشتە.‏
لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»
ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،
کەس نییە چاکە بکات.

2یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،
تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،
کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.
3هەموو ڕوویان وەرگێڕا،
هەموو گەندەڵ بوون،
کەس نییە چاکە بکات،
تەنانەت یەکێکیش نییە.
Copyright information for CkbKSS